ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

بەپەلە: نێیمار دەیەوێت پاریس سان جێرمان جێبهێڵێت

یاریگا- نێیمار دا سیلڤا بەفەرمی پاریس سان جێرمانی ئاگادارکردووەتەوە دەیەوێت لە هاوینی ئەمساڵدا یانەکە جێبهێڵێت.

بەگوێرەی لیکیپ، نێیمار سەبری پساوە لە پاریس و هەستەکەش دوو لایەنەیە چونکە پاریس بەهەمان شێوە هەوڵی فرۆشتنی ئەو یاریزانە دەدات.

سەرەتا پاریس تاکلایەنە هەوڵی فرۆشتنی ئەو یاریزانەی دا کاتێک پێشکەشی بارسێلۆنایان کرد لە مانگی حەوتدا، هەوڵەکانی پاریس بۆ فرۆشتنی وایکردووە، خودی یاریزانەکەش بیر لە رۆیشتن بکاتەوە.

تەنها یەک وەرز لە گرێبەستی ئەستێرە بەڕازیلییەکە ماوە و لەدوای رۆیشتنی مێسی و دۆخە ئاڵۆزەکەی ئێمباپێ، نێیمار دەبێتە سێهەم یاریزانی سێ کوچکە مەترسیدارەکەی  پاریس کە چاوەڕوانی زۆرییان لێدەکرا و بە پشکوتووی کۆتایی هات.

چاوەڕواندەکرێت خوازیارەکانی ئەو یاریزانە لە پریمەرلیگ بن و یانەی چێڵسی پێشتر گرنگی بەتواناکانی داوە دوای ئەوەی بارسا رەتیکردەوە بیگەڕێنێتەوە یانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button