مۆندیال

هەڵبژاردەی ئەمریکا ماڵئاویی لە جامی جیهانی ئافرەتان کرد

یاریگا –

هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئافرەتانی سوید توانیان بە لێدانی سزا بە ئەنجامی 5-4 بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەمریکا (کاندیدی براوەی مۆندیال) سەرکەوتن بەدەست بهێنن.

ئەمڕۆ لە قۆناخی 16ی جامی جیهانی ئافرەتان هەڵبژاردەی سوید بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەمریکا رووبەڕووی یەک بوونەوە. ئەمەریکا پاڵەوانی دوایین رکابەرییەکان، کە ئەمساڵ هێزی ئاسایی خۆی نیشان نەداوە و بە دوو یەکسانبوون و یەک بردنەوە لە دوای هۆڵەندا لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا سەرکەوت، ئەمڕۆ بەرامبەر سوید دووچاری شکست بوو.

یارییەکە لە کاتی ئاسایی و دوو کاتی زیادکراودا هیچ ئەنجامێکی نەبوو جگە لە یەکسانبوونێکی بێ گۆڵ، تەنانەت هاتنە ناوەوەی مێگان راپینۆ بۆ ئەمریکا لە خولەکی 99 نەیتوانی هیچ بۆ هەڵبژاردەی ئەمریکا بکات.

لە لێدانی سزادا ئەمریکا سێ لێدانی یەکەمی خۆی تۆمارکرد، بەڵام بیۆرن لێدانی سزای سێیەمی بۆ سوید تێکدا. راپینۆ لە پشت لێدانی سزای چوارەمەوە وەستا و لەدەستیدا، بەجۆرێک سوید هەلی یەکسانکردنی یارییەکەی بۆ رەخسا، سمیس دەیتوانی لێدانی سزای پێنجەم بۆ ئەمریکا تۆمار بکات، بەڵام دواتر لێدانەکەی ئەو یاریزانە ئەمریکییە بەر ستونی گۆڵ کەوت و سوید بە لێدانی سزا بە ئەنجامی 5-4 یارییەکەی بردەوە و سەرکەوت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی.

بابەتی زیاتر

Back to top button