ئیسپانیا

دوو یانەی ئیسپانی کێبڕکێی لەسەر گواستنەوەی ئیسکۆ دەکەن

یاریگا

مانوێل پێلێگرینی راهێنەری یانەی ریال بێتیسی ئیسپانیا داوای کردووە ئیسکۆ بگوازرێتەوە یانەکەی.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە، دوای ڕۆیشتنی کانالێس لەو یانەیە، مانوێل پێلێگرینی ڕاهێنەری ڕیال بیتیس داوای لە ڕامۆن پلانێس بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکەی کردووە گرێبەست لەگەڵ ئیسکۆ ئالارکۆن واژۆ بکەن.

ئیسکۆ لە ناوەڕاستی وەرزی ڕابردووەوە گرێبەستەکەی لەگەڵ سێڤییا هەڵوەشاندووەتەوە و بە تەنیا بەبێ یانە مەشق و ڕاهێنان دەکات.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە یانەی ریال سۆسیداد ئەوانیش ئیسکۆیان وەکو شوێنگرەوەی سیلڤا کردووەتە ئامانج، بۆیە چاوەڕێ ئەو دوو یانەیە کێبڕکێیەکی گەرم لەسەر گواستنەوەی بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button