ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیەگرنگترین

مانێ بۆچوونی لەسەر سعوودیە گۆڕاوە و نزیکە لە یانەکەی رۆناڵدۆ

یاریگا-سادیۆ مانێ پاشگەزبووەوە لە بڕیاری رەتکردنەوەی سعوودیە و لەگەڵ نەسڕ لە گفتوگۆدایە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی ٩٠خولەک ، سەرچاوەیەکی نزیک لەو یاریزانە پێی راگەیاندوون بەشێوەیەکی زارەکی مانێ و نەسڕ رێککەوتوون لەسەر خاڵەکانی نێوانیان و بایەرن میونشنیش ئامادەیە دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببێت.

بەگووتەی سەرچاوەکە، بایەرن ئاگاداری ئەوەن ئەو ٣٥ ملیۆن پاوەندەیان دەستناکەوێتەوە کە لە کڕینی مانێ خەرجییان کردووە و ئامادەن بە پارەیەکی کەمتر بیفرۆشن بە نەسڕ ئەمەش گواستنەوەکە ئاسانتر دەکات.

ئەستێرە سەنیگالییەکە یەکێک بوو لە باشترین یاریزانەکانی لیڤەرپوول تاوەکو ٢٠٢٢ بەڵام هاوینی پارساڵ روویکردە بایەرن و لەو یانەیە بەشێوەیەکی بەرچاو ئاستی دابەزی، ئەمەش وایکردووە یانەکە وەکو بەشێکی گرنگ لە پلانەکانی وەرزی داهاتوو سەیری نەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button