ئه‌مریکاگرنگترین

بە ڤیدیۆ.. ئەستێرەکانی وەرزش و هونەری لە ئەمریکا پێشوازی لە مێسی دەکەن

یاریگا –

ئەستێرەکانی وەرزش و هونەریی لە ئەمریکا پێشوازییەکی گەرم لە لیۆنێل مێسی دەکەن.

ئینتەر مەیامی ڤیدیۆییەکی لە تویتەر بڵاوکردووەتەوە، چەندین ئەستێرەی دیاری وەرزشی و هونەری لە ئەمریکا دڵخۆشی خۆیان بە چوونی مێسی دەردەبڕن لە سەرووی هەموویانەوە ستێفن کوری، ئەستێرەی باسکە، تۆم برادی، ئەستێرەی رەگبی وڵاتەکە.

مێسی بە فەرمی بووەتە یاریزانی ئینتەر مەیامی، ئەمەش دوای جێهێشتنی ئەوروپا و دەستپێکردنی کاروانێکی نوێ لە ژیانی وەرزشیدا.

دڵخۆشییەکی زۆر لە نێو شەقامی وەرزشی ئەمریکا دروستبووە. لە ڤیدیۆکەی ئینتەر مەیامیدا هەریەکە لە کوری، برادی، دی جەی خالید، گرێگ بێرهاڵتەر و گلۆریا ئێستێفان و چەندان ئەستێرەی دیکە پێشوازی لە مێسی دەکەن.

ئینتەر مەیامی ئێستا لە دوا پلەی ریزبەندی کۆمەڵەی رۆژهەڵاتی خولی ئەمریکییە و لە ناوەڕاستی هەفتەی رابردوودا، بە ئەنجامی 3-0 بەرامبەر سانت لویس دۆڕا. ئەمە 11 یارییە هیچ یارییەکی نەبردووەتەوە و هیواخوازن مێسی بتوانێت تیمەکە بباتە ریزەکانی پێشەوەی خولەکە.

پێشبینی دەکرێت، لە یاری داهاتووی ئینتەر مەیامی بەرامبەر کروز ئازوول، هەریەکە لە مێسی و سێرجیۆ بوسکێتس بەشداری لە یارییەکەدا بکەن. یارییەکە هەینی بەڕێوەدەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button