ئینگلتەرا

ماگوایەر چیدیکە کاپتنی مانچێستەر یونایتد نابێت

یاریگا

ئێریک تێن هاگ راهێنەری هۆڵەندی یانەی مانچێستەر یونایتد داوایەکی هاندەرانی یانەکەی جێبەجێ دەکات.

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی چەند ڕۆژی ڕابردوو، هاری ماگوایەر بەرگریکاری شەیتانە سوورەکان بە بڵاوکردنەوەی تویتێک پشتڕاستی کردەوە کە چیتر نابێتە کاپتنی یانەکەی.

بەرگریکارە ئینگلیزەکە لە ساڵی 2019 بە گواستنەوەیەکی پێوانەیی چووە ئۆڵدترافۆرد و هەر لەسەرەتاوە لەلایەن ئۆلی گێنار سۆلشایرەوە وەک کاپتنی پڕۆژەکەی لە یانەکەی دیاریکرا.

ماگوایەر لەمبارەوە دەڵێت کە راهێنەرەکەی قسەی لەگەڵ کردووە و ئاگاداری کردووەتەوە دەیانەوێت کەسێکی دیکە بۆ وەرزی داهاتوو وەکو کاپتنی بیانەکەیان دەست نیشان بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button