ئیتاڵیا

ئینتەر تووڕەیە لە لوکاکو بەهۆی یوڤێنتۆس

یانەی ئینتەرمیلان توڕە و نیگەرانە لە رۆمێلو لوکاکو پاش ئەوەی ئەو یاریزانە گفتوگۆی لەگەڵ یوڤێنتۆسی رکابەرییان کردووە.

چیرۆکی ئینتەر و لوکاکو چەند وەرزێکە پڕ لە درامایە و ئەم هاوینەش سەرلەنوێ لە نێوان بەرداشی چێڵسی و ئینتەر دایە.

ئینتەر لە گفتوگۆدایە لەگەڵ چێڵسی تاوەکو بەیەکجاری ئەویاریزانە بگوازێتەوە و کۆتایی هاتووچۆی بەردەوامی ئەو یاریزانە بهێنن. بۆ ئەو مەبەستەش ٣٥ ملیۆنی جێگیر و پێنج ملیۆنی گۆڕاویان پێشکەشی بلوز کردووە.

لە هەمان کاتدا، یوڤێنتۆس هاتووەتە رکابەرییەکە و ٣٧.٥ ملیۆن جێگیری پێشکەشکردووە. تا ئێرە ئاساییە بەڵام بەگوێرەی سکای سپۆرت ئیتاڵیا، لوکاکو گفتوگۆی لەگەڵ یۆڤی کردووە لەسەر مەرجە کەسییەکانی نێوانیان. ئەمەش ئینتەری توڕەکردووە.

کۆریێری دیلۆ سپۆرتیش ئاماژەی بەوە کردووە، لوکاکو لەگەڵ  یۆڤی گەیشتووەتە رێککەوتن. بەڵام ئەوەی گواستنەوەی تانکە بەلجیکییەکەی بۆ تورین ئاڵۆزکردووە ئەوەیە، یۆڤی تەنها لەباری فرۆشتنی دوشان ڤلاهۆڤیج ئامادەن ئەو یاریزانە بگوازنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button