ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیە

سعوودییەکان ئەمجارەیان راوی ئەستێرەیەکی لیڤەرپوول دەکەن

یاریگا-یانەی ئیتیحادی سعوودی گەڕاوەتەوە سەر خوانی پرێمەرلیگ و ئەمجارەیان داوای فابینهۆی ناوەڕاستکاری لیڤەرپوول دەکات.

بەگوێرەی دەیڤد ئۆرنستاین رۆژنامەنووسی ئەتلەتیک، ئیتیحاد زۆر بە رژدی هاتووەتە پێش و بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەیە ٤٠ ملیۆن پاوەند بداتە بەرپرسانی ئەنفیڵد.

لیڤەرپوول لەم هاوینەدا لە هێڵی ناوەڕاست هەریەک لە نەبی کیتا، ئۆکسلەید چامبەرلین و جەیمس میلنەری بەڕێکرد، هەروەها ئەگەری رۆیشتنی جۆردان هێندەرسنی کاپتنیان لە ئارادایە. بەگووتەی ئۆرنستاین تەنها لەباری دڵنیابوون لە هاتنی ناوەڕاستکارێکی دیکەدا، لیڤەرپوول رێگەی رۆیشتن بە فابینهۆ دەدەن.

فابینهۆ لە ٢٠١٨ ـەوە یاری بۆ لیڤەرپوول دەکات و تاوەکو هاوینی ٢٠٢٦ گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە، لەباری سەرگرتنی گواستنەوەکەیدا، دەچێتە پاڵ هەریەک لە کەریم بەنزیمە، نگۆلۆ کانتێ و جۆتا لە یانە سعوودییەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button