ئه‌ڵمانیافه‌ره‌نسا

دۆرتمۆند شوێنگرەوەی بێڵینگهامی دەست نیشان کرد

یاریگا –

بروسیا دۆرتمۆند دەیەوێت زائیر ئێمری بکڕێت بۆ پڕکردنەوەی شوێنی جۆدی بێلینگهام.

یانەی دۆرتمۆند ئەرکێکی قورسی لەسەرە بۆ پڕکردنەوەی شوێنی بەتاڵی جۆدی بێلینگهام، ئەستێرە ئینگلیزییەکە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا وەک چاوەڕوان دەکرا دۆرتمۆندی بەجێهێشت و بە بڕی 103 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدەوە کرد.

زەردەواڵەکان لە وەرزی رابردوو نەیانتوانی نازناوی بۆندسلیگا بەدەست بهێنن، یەکێک لە ئەستێرە دیارەکانیشایان یانەکەی بەجێهێشت، بۆیە گرێبەستکردن لەگەڵ هێرشبەرێک لە ئاستی بێلینگهام بووەتە ئامانجی سەرەکیان لە گواستنەوەکانی هاوینەدا.

بەڕێوەبەرانی دۆرتمۆند دەیانەوێت یاریزانێک لە پۆستی بێلینگهام دابنێن کە هەمان تایبەتمەندییەکانی ئەوی هەبێت و بە درەوشانەوە لەم یانەیەدا وەک ئەستێرەیەکی لێبێت لە جیهانی تۆپی پێدا.

بەم پێیە دۆرتمۆند بۆ ئەستێرە گرانبەها و ناسراوەکان ناگەڕێت و گواستنەوەی ئەستێرەی گەنج ئامانجی بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیەیە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی RMC Sport، زائیر ئێمری، ئەستێرەی تەمەن 17 ساڵی پاریس سانجێرمان، سەرەکیترین بژاردەی دۆرتمۆندە. یانە ئەڵمانییەکە هیوادارە ئەم یاریزانە زۆر بە زوویی وەک بێلینگهام بدرەوشێتەوە و ببێتە بژاردەیەکی تری فرۆشتنی گرانبەها بۆیان.

ئەم ئەستێرە گەنجە لەدایکبووی ساڵی 2006ە، دوو وەرز لەمەوبەر لە تەمەنی 16 ساڵیدا یاری بۆ یانەی پاریس کردووە بۆ ئەوەی ببێتە بچووکترین یاریزانی مێژووی ئەم یانەیە.

وەرزی رابردوو دەرفەتی ئەوەی بۆ رەخسا 26 جار یاری بکات، 8 جار وەک یاریزانی سەرەکی بووە. ئیمری دەیەوێت پاریس بەجێبهێڵێت بۆ ئەوەی چانسی یاریکردن و درەوشاوەیی زیاتری هەبێت، بەڵام هێشتا دیار نییە یانە فەرەنسییەکە چ هەڵوێستێکی هەیە سەبارەت بە فرۆشتنی ئەو یاریزانە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button