ئینگلتەرا

ئەستێرە نوێیەکەی ئارسیناڵ هاوسەرگیری دەکات

یاریگا –

کای هاڤێرتزی ئەستێرەی نوێی یانەی ئارسیناڵ، تەنها دوای 10 رۆژ پەیوەندیکردن بە یانەیەکەوە هاوسەرگیری دەکات.

بە هەموو شێوەیەک شتەکان زۆر بە باشی دەڕۆن بۆ هاڤێرتز. سەرەتای مانگی تەمموز یانەی چێڵسی بەجێهێشت و بڕیاریدا بە گرێبەستێکی 70 ملیۆن یۆرۆ بچێتە ئارسیناڵ.

ئێستا دەرفەتی ئەوەی هەیە لە ژێر سەرکردایەتی میکێل ئارتێتا لە پریمەرلیگ، وەرزی داهاتوو یاری بکات و هەروەها لە چامپیۆنزلیگ ئامادە دەبێت بەهۆی پلەی دووەمی ئارسیناڵەوە.

بەڵام ئەمە تاکە رووداوی گرنگ نەبوو لە ژیانی هاڤێرتز لەم هاوینەدا، شەوی رابردوو بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە پەیجی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام رایگەیاند کە بڕیارە بەم زووانە هاوسەرگیری بکات.

زۆرێک لە کەسایەتییە ناودارەکان پیرۆزبایی دەستگیران داریان لەگەڵ سۆفیا وێبەر لێکرد و هیوای بەختەوەرییان بۆ خواست.

ئەم ئەستێرە نوێیەی ئارسیناڵ هیوادارە جگە لە ئامادەکاری بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیری، بتوانێت نمایشێکی درەوشاوەی لە ئارسیناڵدا هەبێت و ببێتە یاریزانێکی کاریگەر بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە جامی ئەوروپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button