ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی: هاڤێرتز پەیوەندی بە ئارسیناڵەوە كرد

یاریگا –

بە شێوەیەكی فەرمی كای هاڤێرتز هێرشبەری ئەڵمانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی پەیوەندی بە ئارسیناڵەوە كرد.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەرمی ئارسیناڵ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بە پارچە ڤیدیۆیەك گرێبەستی كای هاڤێرتزیان راگەیاند.

لە گواستنەوەكانی هاوینەدا ناوی كای هاڤێرتز بەسترابوویەوە بە ریزەكانی ریال مەدریدی ئیسپانیەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویكردەوە هاڤێرتز بە بڕی 65 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە ئارسیناڵەوە كرد و درێسی ژمارە 29 دەپۆشێت.

هاڤێرتز لەگەڵ چێڵسی 139 یاری كردووە، 32 گۆڵی تۆمار كردووە و 15 گۆڵیشی درووست كردووە و نازناوەكانی چامپیۆنزلیگ، سوپەری ئەوروپا و جامی جیهانی یانەكانی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button