بازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیە

رۆبی فاولەر بووە راهێنەری یانەیەکی سعودی

یاریگا –

رۆبی فاولەر، ئەفسانەی لیڤەرپوول دەبێتە راهێنەری قادسیەی سعودی.

فاولەر یەکێکە لە ئەفسانەکانی پرێمەرلیگ، پێشتر یاری بۆ لیڤەرپوو، مانچێستەر سیتی و لیدز یونایتد کردووە، هەروەها لە خولی هیندی، راهێنەری ئێست بێنگال بووە.

قادسیە لە خولی پلە دووی سعودیە یاری دەکات و هەوڵدەدات بۆ وەرزی داهاتوو، بگاتە خولی رۆشنی سعودی و شان بە شانی یانە گەورەکان یاری بکات.

جیا لە هیندستان، فاولەر راهێنەری موانگسۆنگ یونایتدی تایلاندی و بریسبەین رۆری ئوسترالی بووە.

فاولەر بەشێکە لە وەبەرهێنانی گەورەی حکومەتی سعودیە لە ژێرخانی وەرزشی وڵات.

لە سەرەتای مانگی حوزەیران، وەزارەتی وەرزشی سعودیە رایگەیاند، سندوقی وەبەرهێنانی گشتی کۆنتڕۆڵی یانەکانی ئەهلی، ئیتیحاد، هیلال و نەسر دەکات، ئەمەش وایکردووە، پۆل پۆل ئەستێرەی گەورەی جیهانی بگوازنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button