ئیسپانیاڤیدیۆ هەواڵگرنگترین

ڤیدیۆ… جوانترین گۆڵەکانی لوکا مۆدریچ لەگەڵ ریال مەدرید

یاریگا –

لوکا مۆدریچ گرێبەستەکەی بۆ ساڵێکی دیکە لەگەڵ ریال مەدرید نوێکردەوە.

مۆدریچ لە ساڵی 2012 پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە و لەو کاتەوە 488 یاری لەگەڵ لۆس بلانکۆس کردووە. لەو ماوەیەدا ئەستێرە کرواتییەکە 23 نازناوی لەگەڵ ریال بردووەتەوە.

مۆندریچ جیا لە نازناوە بە کۆمەڵەکان، خەڵاتی باڵۆن دۆری ساڵی 2018ی بەدەستهێنا، هەروەها خەڵاتی فیفا بۆ باشترین یاریزانی هەمان ساڵیشی بردەوە. لە وەرزی 2017-18 خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەوروپای بەدەستهێنا. هەروەها لە مۆندیالی یانەکانی 2017 خەڵاتی باشترین یاریزانی وەرگرت.

ریال مەدرید ئەمڕۆ گرێبەستەکەی لوکا مۆدریچی تاوەکو 30ی حوزەیرانی ساڵی 2024 نوێکردەوە. لە خوارەوە جوانترین گۆڵەکانی مۆدریچ لەگەڵ لۆس بلانکۆس ببینەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button