ئینگلتەرا

ئارسیناڵ و چێڵسی لەسەر گواستنەوەی هاڤێرتز گەیشتنە رێکەوتن

یاریگا

چاوەڕێ دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوو کای هاڤێرتز هێرشبەری ئەڵمانی یانەی چێڵسی ئینگڵتەرا پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ئارسیناڵ بکات.

دەیڤید ئۆرنستین لە رۆژنامەی ئاتلێتیک بڵاویکردەوە، کۆتا ئۆفەری تۆپ هاوێژەکان بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە ئەڵمانیەکە بە دڵی بەرپرسانی بلوز بووە، بۆیە پێدەچێت دواجاری ئەو یاریزانە ریزەکانی یانەکەی بەرەو رکابەری یانەکەی جێبێڵێت.

ئەو رۆژنامەنوسە بڵاویشی کردەوە ئۆفەری ئەمجارەیان ئارسیناڵ بۆ گواستنەوەی هاڤێرتز 65 ملیۆن پاوەند بووە، لەسەر ئەم ئۆفەرە بەرپرسانی یانەی چێڵسی رازی بونە دەستبەرداری هێرشبەرەکەیان بن.

ئارسیناڵ ماوەیەکە هەوڵ بۆ گواستنەوەی کای هاڤێرتز دەدات و دەنگۆیەکیش هەیە هەردوولا ماوەیەکە لەگەڵ یەکتری گەویشتونەتە رێکەوتن، بۆیە ئەو یاریزانە پێداگیرە لەسەر ئەوەی ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت و ئەزموونێکی نوێ تاقی بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button