بازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیەگرنگترین

ئێدوارد مێندی پەیوەندی بە ئەهلی سعودی کرد

یاریگا –

ئێدوارد مێندی سەنیگالی و ئەستێرەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی پەیوەندی بە یانەی ئەهلی سعودی کرد.

کەمێک پێش ئێستا فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردەوە، یانەی چێڵسی رەزامەندی دەربڕی بە فرۆشتنی ئێدوارد مێندی بە یانەی ئەهلی سعودی، یاریزانەکە پەیوەندی بە یانە سعودیەکە کرد.

هەر بەپێی هەواڵەکەی رۆمانۆ، مێندی لەگەڵ ئەهلی لەسەر هەموو شتێک رێککەوتوون، یاریزانەکە بە گرێبەستێکی سێ وەرزە پەیوەندی بە یانەکە دەکات.

رۆمانۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، سعودیەکان چاوەڕوانی گەیشتنی پەڕاوەکانن بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکە، پاشان پشکنینە پزیشکییەکان بۆ ئەستێرە سەنیگالییەکە ئەنجامدەدرێت.

گۆڵپارێزە تەمەن 31 ساڵانییەکە لەگەڵ چێڵسی 105 یاری کردووە، 86 گۆڵی لێکراوە و لە 46 یاریش تۆڕی گۆڵەکەی بە خاوێنی پاراستووە، بە درێسی بلوز نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، سوپەری ئەوروپا و جامی جیهانی یانەکانی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button