قاوەی یاریگاگرنگترین

لە قاوەی بەیانیانی یاریگا.. نێیمار هەمووان شۆک دەکات و ململانێی سەر ڤالڤێردی دەگاتە لووتکە

بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە

نێیمار دا سیلڤا بە پەرۆشە بۆ گەڕانەوە بۆ ریزەکانی بارسێلۆنا و خەریکی فشارخستنە سەر کارگێڕی پاریس سانجێرمانە – سپۆرت

مانچێستەر سیتی، چێڵسی و لیڤەرپوول هەوڵی گواستنەوەی فێدێریکۆ ڤالڤێردی، ئەستێرەی ئۆروگوای و ریال مەدرید دەدەن – تیم تۆک

مانچێستەر سیتی نزیکە لە گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ یۆشکۆ ڤاردیۆل، بەرگریکاری کرواتی و لایپزیگی ئەڵمانی – فابریزیۆ رۆمانۆ

ئارسیناڵ ئۆفەرێکی دیکەی بە بڕی 60 ملیۆن پاوەند پێشکەشی کای هاڤێرتز، ئەستێرەی چێڵسی کرد – دەیلی مەیڵ

زیدان ئیقبال ریزەکانی مانچێستەر یونایتد جێدەهێڵێت و پەیوەندی بە یوترێخت دەکات – دەیڤد ئۆرنشتاین

ئێڤەرتن گرنگی بە سام جۆنستن، گۆڵپارێزی کریستال پاڵاس داوە، ئەگەر جۆردان پیکفۆرد ریزەکانی جێبهێڵێت – سەن

لێستەر سیتی داوای بڕی 50 ملیۆن پاوەند دەکات، تاوەکو دەستبەرداری جەیمس مادیسن بێت. یانەکانی تۆتنهام و نیوکاسڵ گرنگیان بە تواناکانی داوە – سکای سپۆرتس

 

نیوکاسڵ دەیەوێت ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش نیکۆلۆ بارێلا، ئەستێرەی ئیتاڵیا و ئینتەر میلان بکات – ئیندیپێنێنت

رۆی هۆدسن لە پۆستی راهێنەرایەتی کریستال پاڵاس دەمێنێتەوە – گاردیان

فولهام داوای فرێد، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی مانچێستەر یونایتد دەکات – تێلێگراف

ئارسیناڵ گفتوگۆکانی لەگەڵ ساوسامپتن لەبارەی گواستنەوەی رۆمێیۆ لاڤیا دەستپێکردووە – 90min

پاریس سانجێرمان دەیەوێت دەستبەرداری جۆرجینیۆ فایناڵدۆم ببێت، ئەستێرە هۆڵەندییەکە وەرزی رابردوو بە خواستن یاری بۆ رۆما کرد – فووت مێرکاتۆ

فولهام داوای 90 ملیۆن پاوەند بۆ دەستبەرداربوون لە تواناکانی جواو پالینیا دەکات – دەیلی مەیڵ

بابەتی زیاتر

Back to top button