ئیسپانیاگرنگترین

ئانسۆ فاتی داهاتووی خۆی یەكلاكردەوە

یاریگا –

ئانسۆ فاتی، ئەستێرەی لاوی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات كۆتایی بە مشتومڕەكان هێنا سەبارەت بە داهاتووی لەگەڵ یانەكەی.

زۆربەی سەرچاوەكان باسیان لەوە دەكرد كە بارسێلۆنا پەستان دەخاتە سەر فاتی بۆ ئەوەی لە گواستنەوەكانی هاوینەدا ریزەكانی یانە كەتەلۆنییەكە جێبهێڵێت.

گرێبەستەكەی فاتی لەگەڵ بلاوگرانا لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت.

لە چاوپێكەوتنێكیدا لە دوای یاری كۆتایی نەیشنزلیگ كە فابریزیۆ رۆمانۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی دایناوە فاتی ووتی: پلانم هەیە لە بارسێلۆنا بمێنمەوە و لەوێ بەردەوام بم لە گەشەکردن، چونکە گرێبەستم هەیە و زۆر دڵخۆشم.

بەردەوام بوو ووتی: دەمەوێت لەگەڵ بارسێلۆنا بەردەوام بم لە گەشەکردن، هیچ گومانێکم لەوە نییە.

بارسێلۆنا هەوڵ دەدات چەند یاریزانێك بفرۆشێت، بەهۆی یاسای یاری خاوێنەوە، بۆ ئەوەی بتوانێت یاریزانی نوێ لە لیستی یاریزانەكانی لە خولی ئیسپانیا زیاد بكات.

فاتی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا توانی ببێتە پاڵەوانی نەیشنزلیگ دوای بردنەوەیان لە یاری كۆتاییدا لە هەڵبژاردەی كرواتیا بە لێدانی یەكلاكەرەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button