ئینگلتەراگرنگترین

پشکەکانی مان یونایتد “دەفڕن” پاش نزیکبوونەوەی شێخ جاسم

یاریگا-هەواڵەکان لە قەتەڕەوە دەڵێن شێخ جاسم شێخ حەمەد سەرکەوتوبووە لە کڕینەوەی مانچێستەر یونایتد و دوای ئەم هەواڵەش پشکەکانی یانەکە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەتەوە.

میدیای وەتەن کە لەلایەن باوکی شێخ جاسمەوە خاوەندارێتی دەکرێت دوێنی رایگەیاندبوو بەمزووانە بەفەرمی رادەگەیەندرێت کە شێخ جاسم خاوەنی نوێی مانچێستەر یونایتدە.

هەرچەندە مانچێستەر یونایتد و بنەماڵەی گلەیزەر تا ئێستا هیچ شتێکیان نەوتووە لەوبارەیەوە بەڵام هەر پشکێکی یانەکە لە بازاڕدا لە بەیانی ئەمڕۆ دا  بە رێژەی ١٢٪ بەرزبووە و گەیشتە ٢٣ دۆلار، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش ٢٢ دۆلارە ئەمەش بەرزترین ئاستی سێ مانگی رابردووە.

لە مانگی ١١ی ساڵی رابردوو، بنەماڵەی گلەیزەر رایانگەیاند چاویان لە فرۆشتنی یانەکەیە، لەوکاتەوە چەندین کڕیار هاتنە سەر هێڵ بەڵام چەند مانگێکە رکابەرییەکە تەنها لە نێوان شێخ جاسم و سێر جیمی راکلیف دایە کە هەردووکیان سەروو پێنج ملیار پاوەندییان پێشکەش کردبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button