یاریگا

رانیێری: کالیاری هەمووشتێکە بۆ من

کلاودیۆ رانیێری راهێنەری بە ئەزموون باسی یانەکەی ئێستای دەکات پاش ئەوەی توانی بیانگەڕێنێتەوە بۆ خولی پلە یەکی ئیتاڵیا.

کاروانی کارکردنی رانیێری بەرەو هەڵدێر رۆیشت لەم چەند ساڵەی رابردوودا و لە ٢٠١٧ ـەوە لە پێنج یانەی جیاواز دوورخرایەوە  تاوەکو لەمساڵدا ئەرکی کالیاری وەرگرت. دوێنێ توانی ئەو یانەیە بگەڕێنێتەوە بەرزترین خولی ئیتاڵیا و ئەمڕۆش لە لێدوانێکدا بۆ دازن وتی

“کالیاری بۆ من هەمووشتێکە، ٣٣ ساڵ پێش ئێستا لێرەوە یەکەم کاری راهێنەریم دەستی پێکرد، ئەم یانەیە هۆکاری ئەوە هەبوو بتوانم لە هەموو ئەورووپا کار بکەم، بۆ هەمیشە سوپاسگوزاری یانەکە و خەڵکەکەیم”.

رانیێری وتیشی

سەرەتا دوو دڵ بووم لەوەی بێمەوە چونکە دەترسام ئەوە یادەوەریە جوانەی لە رابردوو هەمان بوو تێک بدەم بەڵام ووتەیەکی جیجی ریڤا بۆچوونی گۆڕیم کە وتی خۆپەرستانەیە ئەگەر هاوکاریان نەکەم لەم کاتە سەختەیان دا.

رانیێری لە ١٩٨٨ یەکەم ئەرکی یانەیەکی گەورەی وەرگرت لەگەڵ کالیاری و دوای کاروانێکی دوورودرێژ لە تەمەنی ٧١ ساڵیدا گەڕایەوە ئەو یانەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button