ئاسیائیتاڵیا

خۆزێ مۆرینهۆ ئۆفەرێکی گەورەی سعوودیەی رەتکردووەتەوە

خۆزێ مۆرینهۆ نیازی نیە لە هاوینی ئەمساڵدا بچێتە خولی سعوودی و ئۆفەرێکی هیلالی رەتکردووەتەوە.

بەگوێرەی کۆریێری دیلۆ سپۆرت، مۆرینهۆ لەم هەفتەیەدا لەگەڵ سەرۆکی هیلال کۆدەبێتەوە بەڵام بەفەرمی پێیان رادەگەیەنێت کە لە رۆما دەمێنیتەوە چونکە هێشتا بڕوای بە پڕۆژەکەی خۆی هەیە لەگەڵ گورگەکان.

خۆزێ لە رابردوودا، یانەکانی نەسڕ و ئیتیحاد و هەڵبژاردەی سعوودیەشی رەتکردووەتەوە، هەرچەندە سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە نەداوە چ ئۆفەرێکی پێشکەشکراوە بەڵام دەگوترێت بڕە پارەیەکی خەیاڵییە.

خۆزێ یەکەم راهێنەر بوو کە توانی ناسناوی ئەورووپی بۆ رۆما بباتەوە و لەم وەرزەشدا گەیشتنە یاری کۆتایی یۆرۆلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button