ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

وردەكاری ئۆفەرەكەی ئەهلی بۆ گواستنەوەی رامۆس

یاریگا –

یانەی ئەهلی سعودی گفتوگۆكانی دەستپێكردووە لەگەڵ سێرجیۆ رامۆسی ئیسپانی و بەرگریكاری پێشووی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بۆ ئەوەی لە گواستنەوەكانی هاوینەدا بیگوازێتەوە یانەكەی.

لە دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان سێرجیۆ رامۆس ریزەكانی ئەو یانەیەی جێهێشت.

ئیدارەی یانەی ئەهلی جەددە بە سەرۆكایەتی وەلید معاز هەوڵدەدات هەر زوو گرێبەستەكەی لەگەڵ رامۆس یەكلابكاتەوە، چونكە یاریزانەكە ئازادە و هەریانەیەك دەتوانێت بە خۆڕایی بیگوازێتەوە.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەنووس ئەكرەم كۆنۆر یانەی ئەهلی سعودی گفتوگۆكانی دەستپێكردووە لەگەڵ سێرجیۆ رامۆس بەمەبەستی گواستنەوەی بۆ ریزەكانی یانەكەی.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەهلی ئامادەیە ئۆفەرێك پێشكەش بە رامۆس بكات بە موچەی ساڵانەی 20 ملیۆن دۆلار.

رامۆس لە ماوەی دوو وەرزدا لەگەڵ پاریس بەشداری لە 40 یاریدا كرد و توانی سێ نازناو بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button