ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

رۆما نزیکە لە دووەم گواستنەوەی هاوینە

یانەی رۆما بە سەرپەرشتی خۆزێ مۆرینهۆ بە تەواوی نزیک بووەتەوە لە گواستنەوەی  ئیڤان ندیکای بەرگریکاری ئینتراخت فرانکفۆرت.

گورگەکان چاویان لە گواستنەوەی بێ بەرامبەرە و دوێنێ راگەیەندرا حوسام عەواری فەڕەنسی و  ناوەڕاستکاری لیۆن پەیوەندییان پێوەدەکات.

بەگوێرەی کاڵچیۆ مێرکاتۆ، رۆما لەگەڵ ئیڤان ندیکای بەرگریکاری ئینتراخت گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و واژۆ لەسەر گرێبەستێک دەکات بۆ پێنج وەرز.

حوسام و ندیکا هەردووکیان لە ساڵانی رابردوو خواستێکی زۆرییان لەسەر بوو بەڵام سەرەڕای بچووکی تەمەنیان (حوسام ٢٤، ندیکا ٢٣) خواستی یانەکانیان بۆ تازەکردنەوەی گرێبەستەکانیان بەهێز نەبوو لەمساڵدا ئەمەش وایکرد رۆما سوود لەو دەرفەتە ببینێت و بێ بەرامبەر بیانگوازێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button