ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگ

ئینتەر تەواوی بلیتەکانی یاریگاکەی فرۆشتووە بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەتورکیا!

تەنها چوار رۆژ ماوە بۆ یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا و  ئینتەرمیلان تەواوی بلیتەکانی یاریگای جیۆسێپی میازای فرۆشتووە سەرەڕای ئەوەی یارییەکە لەو یاریگایە ناکرێت.

یاری کۆتایی ئەمساڵی خولەکە لە نێوان ئینتەر و مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئەتاتورکی ئۆڵەمپی دەکرد لە ئیستەمبوڵ، بەڵام ئینتەرمیلان لە رێگەی شاشەیەکی گەورەوە، یارییەکە بۆ هاندەرانی نمایش دەکات.

قەبارەی شاشەکە ٤٠٠ مەتری چوارگۆشەیە و بەشێکی یاریگاکە دەگرێت هەربۆیە ٤٣ هەزار بلیت ئامادەکرابوون و لە ماوەی ٧ کاتژمێردا سەرجەمییان فرۆشران.

بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا، هاندەران ئازادن لەوەی لەسەر کورسییەکان دادەنیشن یاخود لەسەر چیمەنی نێو یاریگا بەپێوە دەوەستن.

هەر لەمساڵدا، یانەی رۆما هەمان رێگای گرتە بەر بۆ یاری کۆتایی یۆرۆلیگ کە تێیدا گورگەکان تووشی شکست هاتن بەرامبەر سیڤیلیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button