ئیسپانیا

پلەی دووهەمی لالیگا یەکلابووەوە

لە کۆتا هەفتەی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیدا، سەرەنجام ریاڵ مەدرید توانی پلەی دووهەم مسۆگەربکات.

بارسێلۆنا هەرزوو پلەی یەکەم و ناسناوی لالیگای یەکلاکردەوە بەڵام چەند هەفتەیە هەردوو یانەکەی مەدرید هەوڵی بەدەستهێنانی پلەی دووهەم دەدەن.

ریاڵ مەدرید لە کۆتا هەفتەدا رووبەرووی ئەتلەتیک بلباو بووەوە، لەو یارییەی ماڵئاوایی لە بەنزیمە و ئاسێنسیۆ کرد نەیتوانی لە یاریگای خۆیدا شکست بە یانە باسکییەکە بهێنێت و بە گۆڵێک بۆ هەردوولا بەرامبەربوون.

لە یارییەکی دیکەدا ئەتڵەتیۆ مەدرید بە ماوەیەکی کاتی چووە پلەی دووهەم بەڵام ڤیاریاڵ لە کۆتا خولەکدا ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە و ئەوانیش ٢-٢ بەرامبەربوون. بەو ئەنجامە ریاڵ مەدرید بە پلەی دووهەم و ئەتڵەتیکۆ بە پلەی سێهەم کۆتاییان بەم وەرزە هێنا.

پلەکانی گەیشتن بە پاڵەوانێتییە ئەورووپییەکان بەم جۆرە بوون :

خولی پاڵەوانەکان : بارسێلۆنا، ریاڵ مەدرید، ئەتڵەتیکۆ مەدرید، ریاڵ سۆسیداد، سیڤیلیا (پاڵەوانی یۆرۆلیگ).

یۆرۆلیگ: ڤیاریاڵ، ریاڵ بیتس

کۆنفرانس لیگ: ئۆساسۆنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button