ئینگلتەراگرنگترین

هاوشێوەکەی گواردیۆلا دەناسیت؟ بزانە لە دوای بردنەوەی نازناوەکە چی بە یاریزانەکان دەکات!

یاریگا –

ئاهەنگگێڕانە شێتانەكانی یاریزانەكانی مانچێستەر سیتی لە ژووری خۆگۆڕین سەرنجی میدیاكانی بۆ لای خۆی راكێشا، بەتایبەت ئاهەنگگێڕانی كەسێك كە شێوەی لە پێپ گواردیۆلا دەچێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ مانچێستەر سیتی و مانچێستەر یونایتد لە یاری كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا رووبەرووی یەك بوونەوە و كوڕانی پێپ توانیان بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك یارییەكە ببەنەوە.

لە دوای تێپەڕبوونی كەمتر لە خولەكێك ئێلكای گوندۆگان گۆڵی یەكەمی بۆ مان سیتی كرد و ناوی خۆی لە مێژوودا نووسیەوە بە كردنی خێراترین گۆڵ لە یاری كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا.

لەخولەكی 33 برۆنۆ فێرناندێز بە لێدانی سزا گۆڵی یەكسان بوونی بۆ شەیتانە سورەكان كرد و پاشان لە خولەكی 51 گوندۆگان گۆڵی دووەمی خۆی تۆمار كرد و بردنەوەی پێشكەشی یانەكەی كرد.

دوای بردنەوەی پرێمەرلیگ و جامی یەكیتی ئینگلتەرا مانچێستەر سیتی تەنیا چامپیۆنزلیگ ماوە بۆ تەواوكردنی سیانەی مێژووی و بەدەستیهێنانی سێیەم نازناو لەم وەرزەدا.

لە دوای كۆتاییهاتنی یارییەكە و بەرزكردنەوەی جامەكە پارچە ڤیدیۆیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا بڵاو بوویەوە، كە كەسێك چەند جارێك بە شێوەیەكی شێتانە ئاهەنگ دەگێڕێت كە شێوەی لە پێپ گواردیۆلای راهێنەری سیتیزن دەچێت.

ئەو كەسەی بەو شێوە شێتانە ئاهەنگ دەگێڕێت “براندن ئاشتن” ـە بەرپرسی ژووری خۆگۆڕینی مانچێستەر سیتیە.

ئەوە یەكەمجار نیە بەرپرسەكەی ژووی خۆگۆڕینی مانچێستەر سیتی بەو شێوەیە ئاهەنگ دەگێڕێت و وەرزی رابردووش بەهەمان شێوە لە دوای بەدەستهێنانی پرێمەرلیگ بەو شێوەیە ئاهەنگیگێڕا.

چاوەڕوان دەكرێت رۆژی شەممەی داهاتوو مانچێستەر سیتی رووبەڕووی ئینتەر میلان ببێتەوە لە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button