ئینگلتەراگرنگترین

پێپ گواردیۆلا داوایەکی سەیر لە هاندەرانی مانچێستەر سیتی دەکات

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مانچێتسەر سیتی داوای لە هاندەرانی یانەکەی کردووە، زۆر خۆیان لە خواردنەوەی مەی نزیک نەکەنەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ لە یاری کۆتایی جامی یەکێتیی ئینگلتەرا، مانچێستەر سیتی لە وێمبڵی رووبەڕووی مانچێستەر یونایتد ببێتەوە. رێکخەرانی پاڵەوانیەتییەکە، کاتی یارییەکەیان لە شەو گۆڕی بۆ رۆژ، تاوەکو کەمترین مەترسی روودانی ئاژاوە هەبێت.

پێپ گواردیۆلا داوای لە هاندەران کرد، وەک پاڵەوانی پرێمەرلیگ هەڵسوکەوت بکەن

هەموو شتێک بۆ بردنەوە لە مانچێستەر یونایتد دەکەین. باش دەزانم هاندەرانی مانچێستەر سیتی بۆ دەیان ساڵ لە ژێر سێبەری مانچێستەر یونایتد دا بوون، ئەمە یەکەمجارە لە مێژووی جامی یەکێتیی ئینگلتەرا، هەردوو یانە رووبەڕوو دەبنەوە. خۆشی و چێژ لە یارییەکە وەربگرن و تکایە زۆر مەی مەخۆنەوە، ئەمە هەموو شتێکە.

مانچێستەر سیتی نزیکە لە بەدەستهێنانی سێ نازناوی گەورەی ئەم وەرزە، ئەمە یەکەمجارە لە دوای مانچێستەر یونایتد، یانەیەکی ئینگلیزی بتوانێت بەدەستی بهێنێت (ئەگەر بەدەستی هێنا).

مانچێستەر سیتی پاڵێوراوی سەرەکی بردنەوەی یاری کۆتایی جامی یەکێتیی ئینگلتەرایە و 10ی ئەم مانگەش، لە ئیستانبوڵ و لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ، رووبەڕووی ئینتەر میلان دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button