ئیسپانیا

ئۆفەرێکی خەیاڵی پێشکەشی مۆدریچ دەکرێت

یاریگا

یانەکانی سعودیا بەردەوامن لەسەر هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی ئەستێرە دیارەکانی جیهان و ئەمجارەیان یانەیەکی ئەم وڵاتە ئۆفەرێکی خەیاڵی پێشکەشی لوکا مۆدریچ ناوەراستکاری کڕواتی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا کردووە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارەکەی شاهانەکان ئۆفەرێکی 120 ملیۆن یۆرۆیی بۆ ماوەی سێ وەرز پێگەیشتووە، بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵامی ئۆفەرەکەی نەداوەتەوە، هەرچەندە هیچ ئاماژەیەک بە ناوی یانەکەش نەکراوە.

مۆدریچ ئەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید کۆتایی هاتووە و ماوەیەک لەمەوبەر بە ئۆفەری یانەکەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رازی بووە، بەڵام لەگەڵ گەیشتنی ئەو ئۆفەرەی سعودیا، چاوەڕێ دەکرێت بەم زووانە بڕیار لەسەر چارەنوسی نەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button