ئیتاڵیایۆرۆپالیگ

مۆرینیۆ لە بەردەم شکاندنی رێکۆردێکی مێژوویی دایە

یاریگا –

ئەمشەو کاتێک رۆما لە یاری کۆتایی یۆرۆپالیگ بەرامبەر سێڤییا یاری دەکات، مۆرینیۆ چانسی ئەوەی دەبێت کە ژمارەیەکی پێوانەیی لەمێژینەی ئەوروپا بشکێنێت و مێژوو تۆمار بکات.

سپێشل وەن پێشتر لە سەرەتای دەستپێکی راهێنەرایەتیدا توانی نازناوی یۆرۆپا لیگ و چامپیۆنزلیگ لەگەڵ پۆرتۆ بەدەستبهێنێت، دواتر لەگەڵ ئینتەر نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا و هەروەها لەگەڵ مانچێستەر یونایتد نازناوی یۆرۆپا لیگ و لەگەڵ ڕۆما نازناوی کۆنفرانسلیگی بەدەستهێنا.

بەم شێوەیە لە هەر پێنج یاری کۆتایی ئەوروپی کە یاریی تێدا کردووە، بە سەرکەوتوویی یاریگاکەی بەجێهێشتووە.

راهێنەری پورتوگالی تەمەن 60 ساڵ هیوادارە ئەمشەو لە شاری بوداپێستی وڵاتی هەنگاریا ژمارەی پێوانەیی خۆی بپارێزێت و دووەم جامی ئەوروپا لە مێژووی رۆما بۆ ئەم تیپە بەدەست بهێنێت.

ئەگەر رۆما لە یاری کۆتایی ئەمشەودا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، ئەوا مۆرینیۆ دەبێتە یەکەم راهێنەر لە مێژوودا شەش جار لە یاریی کۆتایی پاڵەوانیەتیە ئەوروپیەکان سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و پێش جیۆڤانی تراپاتۆنی راهێنەری پێشووی ئەی سی میلان و ئینتەرمیلان و یۆڤانتۆس و هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بکەوێت کە پێنج بردنەوەی پێوانەیی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەدەست هێناوە لە یاری کۆتایی.

بێگومان سپێشل وەن و خوێندکارەکانی ئەرکێکی ئاسانیان نابێت چونکە سێڤییاش خاوەنیی ژمارەیەکی پێوانەییە کە دەیانەوێت بیپارێزن.

ئیسپانییەکان لە ساڵی 2006 لە هەر شەش یارییەکەیان دا لە یاری کۆتایی یۆرۆپالیگدا سەرکەوتوون، کە سێ یاریی لەسەریەکیان لەنێوان2013 بۆ 2015 دا بردووەتەوە. یانەی سێڤیا خاوەنی ژمارەی پێوانەیی بردنەوەی شەش جارنازناوی یۆرۆپالیگە.

بابەتی زیاتر

Back to top button