
یاریگا –
پێشهاتێکی نوێ سەبارەت بە پەیوەندیکردنی جۆزێ مۆرینیۆ بە ریال مەدریدەوە دزەیکردووە، کە دەریدەخات گەڕانەوەی سپێشەڵ وەن بۆ بێرنابیۆ تەنیا لەسەر کات وەستاوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رادیۆ مارکا، کارگێڕیی ریال مەدرید پێش یارییەکەی بایرن میونشن دەستی بە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی مۆرینیۆ کردووە، ئەمەش مانای وایە بڕیارەکە کاردانەوەی شەڕی یاریزانەکان نییە، بەڵکوو پلانێکی داڕێژراوی پێشوەختەیە و هەموو هەنگاوەکان بەرەو کۆتایی دەڕۆن.
لە هەنگاوێکدا بۆ رێزگرتن لە یانەکەی ئێستای، خۆرخێ مێندێش، بریکاری کارەکانی مۆرینیۆ، رۆی کۆستا، سەرۆکی یانەی بێنفیکای ئاگادار کردووەتەوە کە مۆرینیۆ لەگەڵ ریال مەدرید گەیشتووەتە رێککەوتن و ئێستا تەنیا چاوەڕێی بەڵێی کۆتایی فلۆرێنتینۆ پێرێز دەکەن بۆ تەواوکردنی کارەکانی گرێبەستەکە.
🚨🚨🚨 Os sigo contando más cosas del José Mourinho – Real Madrid 🚨🚨🚨
Otra novedad que no se ha contado.
Entre el MARTES Y MIERCOLES se tiene previsto CERRAR EL FICHAJE DE MOURINHO por el Real Madrid. No digo que se anuncie, digo que tienen previsto acordar su salida del… https://t.co/PARPJFoYYu pic.twitter.com/jLZr6Hup8O
— Sergio Valentín (@Sergivalentin_) May 8, 2026
رادیۆکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، بڕیارە لە نێوان رۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی داهاتوو گرێبەستی مۆرینیۆ لەگەڵ ریال مەدرید بە یەکجاری یەکلایی بکرێتەوە، ئەمە بەو مانایە نییە کە راستەوخۆ بە فەرمی رادەگەیەنرێت، بەڵکوو رێککەوتنی کۆتایی لەسەر جێهێشتنی بێنفیکا و واژۆکردنی گرێبەستەکە دەکرێت. هۆکاری دواخستنەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پێرێز دەیەوێت سەرەتا یاریی کلاسیکۆ کۆتایی بێت و بێنفیکاش یارییەکەی رۆژی دووشەممەی بکات، دواتر راستەوخۆ هەنگاوی کۆتایی بنێت.



