ئه‌ڵمانیا

پاڤارد دەیەوێت بایرن میونشن جێبێڵێت

یاریگا

بێنجامین پاڤارد، بەرگریکاری فەرەنسی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا کارگێری یانەکەی ئاگادار کردووەتەوە دەیەوێت یانەکەیان جێبێڵێت.

تۆڕی سکای سپۆرتی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، بێنجامین پاڤارد بڕیاریداوە هاوینی 2023 بایرن میونشن جێبهێڵێت و ئارەزووی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نییە، کە لە ساڵی 2024 کۆتایی دێت.

ئەو یاریزانە پێشوەختە بەرپرسانی یانەکەی لەم بڕیارە ئاگادار کردووەتەوە، بۆیە پێشبینی دەکرێت باڤارییەکان چاوەڕێ ئۆفەرەکانی ئەو یاریزانە بکەن.

سکای ئاماژەی بەوەشکردووە یانەکانی وەک بارسێلۆنا، ڕیال مەدرید، مانچستەر یونایتد و لیڤەرپوول ئارەزووی گواستنەوەی بێنجامین پاڤاردی تەمەن 27 ساڵ دەکەن.

پاڤارد هاوینی ساڵی 2024 گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن کۆتایی دێت و تاوەکو ئێستا دیار نیە بۆ وەرزی داهاتوو دەیەوێت درێسی کام یانە لەبەر بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button