ئیسپانیا

وەرزی داهاتوو خولی ئیسپانیا تەكنەلۆژیای هێڵی گۆڵ چالاك ناكات

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد وەرزی داهاتوو تەكنەلۆژیای هێڵی گۆڵ لە خولی ئیسپانیا بوونی نیە.

بەپێی هەواڵێكی رادیۆی كادینا سێر لە وەرزی نوێی خولی ئیسپانیادا تەكنەلۆژیای هێڵی گۆڵ بەكارناهێنرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد خافیێر تیباس سەرۆكی كۆمەڵەی خولی ئیسپانیا نایەوێت بڕی سێ ملیۆن یۆرۆ بدات بە فیفا، ئەمەش ئەو بڕەیە كە دەبێت خولی ئیسپانیا بیدات بۆ ئەوەی تەكنەلۆژیای هێڵی گۆڵ چالاك بكات.

لەم وەرزەدا بۆ جاری 27 لە مێژوویدا بارسێلۆنا توانی ببێتە پاڵەوانی خولی ئیسپانیا پێش چوار هەفتە لە كۆتاییهاتنی خولەكە نازناوەكەی یەكلا كردەوە.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 85 خاڵ لە پلەی یەكەمی ریزبەندی خولی ئیسپانیا دێت و ریال مەدریدیش بە 74 خاڵ لە پلەی دووەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button