ئیسپانیا

ڤالێنسیا بەفەرمی سزای هاندەرە رەگەزپەرستەکانی راگەیاند

یانەی ڤالێنسیای ئیسپانی ئەمڕۆ بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە لەسەر کەیسی سوکایەتی رەگەزپەرستی هاندەرانی دژی ڤینیسیوس جونیۆرز.

لە بەیاننامەی شەمشەمەکوێرەکان هاتووە “ڤالێنسیا بەشێوەیەکی هەمیشەیی  ئەو هاندەرانە سڕ دەکات کە بەشداربوون لە هێرشەکە و رێگەیان پێنادرێت بێنە ناو یاریگای یانەکە.  یانەکە بەتوندی سەرکۆنەی ئەو رەفتارانە دەکات و رەنگدانەوەی بەهای ڤالێنسیا و هاندەرانی نیە”.

شەوی رابردوو ڤینیسیوس جونیۆرز سوکایەتی رەگەزپەرستی پێککرا لەلایەن هاندەرانی ڤالێنسیا و دواتریش ناوبژیوان لەکاتی هەڵپڕژانی بەرووی یاریزانانی ڤالێنسیا، بە کارتی سوو ئەو یاریزانەی کردە دەرەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button