ئیسپانیا

سەرۆکی تۆپی پێی ئیسپانیا بۆ ڤینیسیوس: گوێ لە کەسێکی نابەرپرسی وەکو تیباس مەگرە

سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا هاتە دەنگ و هێرش دەکاتە سەر خافیێر تیباسی سەرۆکی لالیگا.

دوێنێ پاش رووداوە رەگەزپەرستییەکەی دژی لاوە بەڕازیلییەکە، تیباس رەخنەی لە ڤینیسیوس گرت و ئەمەش کێشەکەی گەورەتر کرد. ئەمڕۆ  لویس روبیالێس سەرۆکی تۆپی پێی ئیسپانیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باسی لەو کەیسە کرد و وتی

من داوا لە ڤینیسیوس دەکەم گوێ لە کەسێکی نابەرپرسی وەکو تیباس نەگرێت، رەفتاری نابەرپرسانەی تیباس ئەوەیە دەچێت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان قسە بە یاریزانێکی خولەکەی دەڵێت کە بەر لە چەند کاتژمێرێک سوکایەتی رەگەزپەرستی بەرامبەر ئەنجامدراوە. کاری بەرپرسان نیە قسە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان قسەبکەن و کێشە دروست بکەن.

سەبارەت بە هەنگاوی داهاتوو وتی

نابێت کەیسی سکاڵاکە بێ هۆکار دوابخرێت و پێویستە بە زووترین کات لایەنی تۆمەتبار سزابدرێت ئەگەر لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە تۆمەتبار دەرچوو.

سەرۆکەکە پرسیاری رەفتارەکانی ڤینیسیوسی لێکرا و لەوبارەیەشەوە وتی

هەندێک کەس بیروڕای جیاوازییان هەیە لەسەر رەفتارەکانی بەڵام من ناچمە ئەو بابەتەوە چونکە لەوە راستترە کە ئێمە بیری لێدەکەینەوە. ئامانجمان ئەوەیە بگەین بەوەی هەموو یاریزانان کۆک بن لەسەر ئەوەی کێشەی رەگەزپەرستی چارەسەرکراوە

بابەتی زیاتر

Back to top button