ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لاپۆرتا لەبارەی مێسییەوە بەڵێنێک بە هاندەران دەدات

یاریگا –

بارسێلۆنا لە دوای بردنەوەی نازناوی لالیگا، ئێستا هەموو سەرنجی لەسەر گەڕاندنەوەی لیۆنێل مێسی دادەنێت.

خوان لاپۆرتا، سەرۆکی بارسێلۆنا، لە دوای بردنەوەی 27مین نازناوی لالیگا، بەڵێنەکەی بۆ هاندەران دووبارەکردەوە و رایگەیاند، هەموو هەوڵێک بۆ گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی بۆ بلوگرانا دەدات.

لێدوانەکانی لاپۆرتا لە دوای بردنەوەی نازناوی لالیگا بوون، کە یەکەمجاربوو لە دوای لیۆنێل مێسی نازناوەکە ببەنەوە.

بارسێلۆنا دواجار لە وەرزی 2018-19 نازناوەکەی بەدەستهێنابوو، شەوی رابردوو لە دوای بردنەوەیان لە ئیسپانیۆل، بە فەرمی بوونە پاڵەوانی ئەم وەرزە.

لاپۆرتا لە دوای یارییەکە لەبارەی لیۆنێل مێسی روونیکردەوە، هەموو هەوڵێک دەدەین، لە پێناو گەڕاندنەوەی لیۆنێل مێسی بۆ بارسێلۆنا.

پێشتر ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس AFP رایگەیاندبوو، لیۆنێل مێسی لەگەڵ یانەیەکی سعودی گەیشتووەتە رێککەوتن و تەنیا چەند وردەکارییەک ماوە.

دوای ئەو لێدوانە، خۆرخی مێسی، باوکی مێسی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی رەتکردەوە

رێککەوتن لەگەڵ هیچ یانەیەک نەکراوە، لیۆ مێسی تاوەکو تەواوبوونی خولی ئەم وەرزەی فەرەنسا، هیچ بڕیارێک نادات. لە دوای تەواوبوونی وەرز، هەڵسەنگاندن دەکەین و دواتر بڕیار دەدەین.

هاندەرانی بارسێلۆنا لە دوای یارییەکە، رژانە سەر شەقامەکانی بارسێلۆنا و پڕ بە دەنگ هاواریان بە ناوی مێسییەوە دەکرد.

لە بابەتی گەڕاندنەوەی لیۆنێل مێسی، بارسێلۆنا رووبەڕووی چەندین ئاستەنگ بووەتە و لە سەرووی هەموویانەوە، پێویستە کۆمەڵەی لالیگا، رەزامەندی لەسەر هەموو گرێبەستێکی بارسا بدات، هەروەها دەبێ مووچەی یاریزانەکانی، بە نزیکەی 200 ملیۆن یۆرۆ کەمبکاتەوە.

ئەگەر لیۆنێل مێسی بڕیاری گەڕانەوە بۆ بارسا بدات، ئەوا پێویستە دەستبەرداری مووچە زەبەلاحەکانی ببێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button