ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بە لێدوانێكی فەرمی باوكی مێسی وەڵامی دەنگۆكان دەداتەوە

یاریگا –

خۆرخی مێسی، باوكی ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی و یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی لیۆنێل مێسی بەیاننامەیەكی فەرمی بڵاوكردەوە و تێیدا باس لە دەنگۆكانی رێككەوتنی لەگەڵ هیلال دەكات.

لە چەند كاتژمێری رابردوودا سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی AFP راگەیاندووە، لیۆنێل مێسی بە گرێبەستێکی زەبەلاح پەیوەندی بە یانەیەکی سعودییەوە دەکات.

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا باوكی مێسی رایگەیاند كە كوڕەكەی تا ئێستا نەگەیشووەتە رێككەوتن لەگەڵ هیچ یانەیەك بۆ ئەوەیلە داهاتوودا یارییان بۆ بكات.

باوك و بەڕێوەبەری كارەكانی مێسی خۆرخی مێسی لە ستۆری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام رایگەیاند:

بەهیچ شێوەیەك هیچ رێككەوتنێك لە نێوان مێسی و هیچ یانەیەكدا نیە بۆ ئەوەیلە داهاتوودا یارییان بۆ بكات، مێسی هیچ بڕیارێك لەسەر داهاتووی نادات تا وەرزەكەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان كۆتایی دێت، تا ئێستا هیچ شتێكی واژۆ نەكردووە، ئەو هەواڵانەی بڵاوكراونەتەوە هەمووی درۆیە و ئامانجیان ئەوەیە ناوی كوڕەكەم بەكاربهێنن.

گرێبەستەكەی باشترین یاریزانی مۆندیال لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و تا ئێستا بڕیاری لەسەر داهاتووی خۆی نەداوە.

مێسی لە هاوینی ساڵی 2021 پەیوەندی بە پاریسەوە کرد و ئەو کات گرێبەستێکی بۆ ماوەی دوو وەرز لەگەڵ یانەکە واژۆ کرد.

لیۆ لەگەڵ پاریس نازناوی خولی فەرەنسی و جامی سوپەری فەرەنسای بەدەستهێناوە. ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە 71 یاری کردووە و 31 گۆڵی هەیە، هەروەها 34 گۆڵیشی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button