ئیسپانیا

گرێبەستی دێمبلی تاوەکو 2028 نوێدەکرێتەوە

یاریگا

بەگوێرەی میدیاکانی مارکا و سپۆرتی ئیسپانیا، بارسێلۆنا لەگەڵ عوسمان دێمبلی دانوستان دەکات بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی تاساڵی 2028.

گفتوگۆکان لەسەر واژۆ کردنی گرێبەستی نوێ چەند هەفتەیەک لەمەوبەر دەستیپێکردووە و لە قۆناغی پێشکەوتوودایە، بۆیە پێشبینی دەکرێتلە چەند هەفتەی داهاتوودا درێژکردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە فەرەنسییە یەکلایی بکرێتەوە.

ماتیۆ ئەلیمانی، بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا دەیەوێت دۆسیەی نوێکردنەوەی گرێبەستی دێمبلی تەواو بکات پێش ئەوەی یانەکە جێبهێڵێتو پەیوەندی بە ئەستۆن ڤێلا بکات، لەلایەکی دیکەوە یاریزانەکە خۆی زۆر دڵخۆشە بە یاریکردن لە بلاوگرانا و  پێشوازی لە مانەوەی دەکات.

گرێبەستەکەی دێمبلی تا ساڵی 2024 بەردەوام دەبێت و ئاستە باشەکەی لەم وەرزەدا وایکردووە چاڤی داوای مانەوەی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button