ئیسپانیاجیهانگرنگترین

شاکیرا لەگەڵ لویس هامڵتن بینرا

یاریگا –

دەرکەوتنی شاکیرا لە ئێوارە خوانێک لەگەڵ لویس هامڵتن مشتوڕ درووست دەکات.

لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاویکراوەتەوە کە تیایدا شاکیرا، گۆرانیبێژی کۆڵۆمبی و هاوسەری پێشووی جێرارد پیکێ، کاپتنی پێشووی بارسێلۆنا لە ئێوارە خوانێک لەگەڵ لویس هامڵتنی بەریتانی و شوفێری تیمی مێرسیدس دەردەکەوێت.

یەکتر بیبینەکە نێوانیان لە ئەمێریکا و بە دیاریکراوی لە چێشتخانەیەکی میامی بووە، بەڵام لە گرتە ڤیدیۆییەکە بە روونی دەرناکەوێت، کە بەیەکەوە نانی ئێوارەیان خواردووە یان تەنیا سڵاوێکیان لە یەکتر کردووە.

شاکیرا لە پێشبڕکێی میامی گراند پری دەرکەوت، کە پێشبڕکێیەکی فۆرمێلا وەنە، هەر لەوێ چاوی بە ئەکتەری ئەمریکی تۆم کروز و چەند ئەستێرەیەکی دیکەی هۆلیوود کەوت.

شۆفێرەکەی مێرسیدس و گۆرانیبێژە کۆڵۆمبییەکە لە میانی بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتییەکە یەکیان نەبینی، بەڵام دواتر لەکاتی خوانی ئێوارە و چێشتخانەکە چاویان بە یەکتر دەکەوێت.

شاکیرا و پیکێ لە هاوینی رابردوو پاش 12 ساڵ لە بەستنی پەیوەندی جیابوونەوە، خاوەنی دوو مناڵیشن بە ناوەکانی میلان و ساشا، هۆکاری جیابوونەوەکەش دەگەرێتەوە بۆ خیانەتکردنی پیکێ لە شاکیرا.

شاکیرا لەم دواییانەدا گۆرانییە نوێیەکەی بڵاوکردەوە، کە تیایدا هێرشیێکی زۆری کردە سەر پیکێ، بە ناوی “BZRP Music Sessions #53″، کلیپەکە زیاتر لە 539 ملیۆن بینەری تێپەڕاند لە یوتیوب.

بابەتی زیاتر

Back to top button