ئیسپانیا

کارڤاخال پشتگیری لە کارلۆ ئانچێلۆتی دەکات

یاریگا –

بەرگریکاری ئیسپانی دانی کارڤاخال پشتگیری لە مانەوەی کارلۆ ئانچێلۆتی دەکات لە ریال مەدرید.

شەوی رابردوو پاش تەواو بوونی یاری نێوان ریال مەدرید و مانجێستەر سیتی لە میانی یاری چوونی قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ، کارڤاخال پشتگیری خۆی بۆ راهێنەرەکەی دووپاتکردەوە.

دانی پاش یارییەکە گوتی:

لە مانچێستەر هەرچی رووبدات کارلۆ لەگەڵمان دەمێنێتەوە، یەک هەنگاو لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ دوورین، بووین بە پاڵەوانی جامی شای ئیسپانیاش، سەرجەم یاریزانەکان و یانەکەش لەگەڵیدا دڵخۆشین.

گرێبەستی راهێنەرە ئیتاڵییەکە لە هاوینی 2024 لەگەڵ ریال مەدرید کۆتایی دێت، بەڵام دەنگۆی ئەوە هەبوو یانەکە لەم هاوینە لە ئەرکەکەی دووری بخاتەوە.

هەرچەندە خودی راهێنەرەکە دەیەوێت تا کۆتایی گرێبەستەکەی لە مەدرید بمێنێتەوە، میدیاکانی ئیسپانیاش مانەوەی ناوبراویان پەیوەست کردبوو بە ئەنجامەکانی یانەکە لە یاری کۆتایی جامی شا و قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

وا دەردەکەوێت بە دەستهێنانی نازناوی جامی شا و پێشکەشکردنی ئاستە بەرزەکەی ریال مەدرید لە یارییەکەی شەوی رابردوو بەرامبەر مانچێستەر سیتی مانەوەی کارلۆی بۆ وەرزێکی دیکە لە مەدرید مسۆگەر کردبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button