فه‌ره‌نساگرنگترین

ڤێراتی دڵتەنگە لە بڕیاری سزادانی مێسی

یاریگا –

ماركۆ ڤێراتی، ئەستێرەی هێڵی ناوەندی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دڵتەنگە لەو رووداوانەی ئەم دواییە بەرامبەر لیۆنێل مێسی روویدا.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا لیۆنێل مێسی بە بێ رەزامەندی پاریس سان جێرمان گەشتی وڵاتی سعودیەی كردووە چەند رۆژێكی لەو وڵاتە بەسەربردووە.

پاشان یانە فەڕەنسیەكە سزای باشترین یاریزانی مۆندیالی دا بە دوورخستنەوەی لە یاریكردن و راهێنانەكان و برینی موچەكەی بۆ ماوەی دوو هەفتە.

هەر زوو لیۆنێل مێسی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام داوای لێ بووردنی لە یانەكەی كرد بۆ ئەو رووداوانەی روویدا و دووپاتیكردەوە كە ئامادەیە بۆ هەر شتێك كە یانەكەی بیكات بەرامبەری.

https://www.facebook.com/100044290096476/posts/pfbid0Gq4JqNBgHhmCt4fsPJ8ixWZE2QpiJ2Ukpddw9dmAEQbvu61eNNcZFsYdavTkKH5cl/?mibextid=cr9u03

رۆژنامەی لیكیپ لە راپۆرتێكیدا ئاشكرایكردووە، ماركۆ ڤێراتی دەیەوێت یانەكەی لە بڕیاری سزادانی مێسی پەشیمان ببێتەوە و نیگەرانە لەوەی كە یانەكەی بڕیاریداوە سزای بدات.

هەروەها لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، ڤێراتی پێی وایە سزای راگیرانی مێسی بۆ دوو هەفتە بڕیارێكی زۆر توندە و ئەو بڕیارە كاریگەری نەرێنی لەسەر یاریزانە ئیتاڵیەكە هەبووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، ڤێراتی بیر لە جێهێشتنی پاریس دەكاتەوە سەرەڕای ئەوەی لەم دواییانەدا گرێبەستەكەی نوێ كردەوە، یاریزانەكە هەست دەكات كە یانەكە ناتوانێت زاڵ بێت بەسەر ژووری جلگۆریندا، بەڵام خلێفی نایەوێت دەستبەرداری ببێت.

لە ئەگەری رۆیشتنی لە پاریس ڤێراتی چاوەڕوانی ئۆفەری یانە سعودیەكان و ئینتەر میامی ئەمریكی دەكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button