ئاسیاگرنگترین

بۆچی مێسی لە سعودیەیە؟

یاریگا –

لیۆنێل مێسی لەگەڵ خێزانەکەی بۆ جاری دووەم سەردانی بە مەبەستی گەشتیاری سەردانی سعودیەیان کردووە.

ئەحمەد خەتیب، وەزیری گەشتوگوزاری سعودیە لە تویتێکدا، پێشوازی لە ئەستێرەی ئەرجەنتینی و پاریس سانجێرمان کرد، کە بە مەبەستی ریکلام کردنی گەشتیاری، سەردانی وڵاتەکەی کردووە.

وەزیری گەشتوگوزاری سعودیە لە تویتێکدا نووسیویەتی

بەخێرهاتنی لیۆنێل مێسی، باڵیۆزی گەشتیاری سعودیە و خێزانەکەی دەکەم، کە دووەم جارە بۆ گەشتیاری سەردانی سعودیە دەکات.

شەوی شەممە، مێسی وێنەی کۆمەڵێک دارخورمای بڵاوکردەوە و لە فەیسبووک نووسیبووی

کێ پێی وایە سعودیە خاوەن ژینگەیەکی وا گەورەی سەوزە؟ دەمەوێت هەر کاتێک بۆم رەخسا، خۆم سەیروسەمەرەکانی بدۆزمەوە.

ساڵی رابردوو، سعودیە لیۆنێل مێسی کردە باڵیۆزی گەشتیاری و لە ئاداری ساڵی رابردوو، سەردانی جەددەی کرد و لە کانوونی دووەمی ئەمساڵ، بەشداری لە یارییەکی دۆستانەی نێوان پاریس سانجێرمان و ئەستێرەکانی هیلال و نەسر لە ریاز کرد.

لە چەند هەفتەی رابردوودا، چەندین سەرچاوەی رۆژنامەوانی باسیان لە گرنگی پێدانی یانەی هیلالیان بە مێسی کردووە، گەر ئەمە رووبدات، سعودیە هەردوو جەمسەرەکەی تۆپی پێ لە خولی رۆشنی سعودیە کۆدەکاتەوە.

تاوەکو ئێستا هیلال چاوەڕێی وەڵامی کۆتایی مێسییە، کە لە کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە پاریسییەکە بەسەر دەچێت.

مێسی لە هاوینی ساڵی 2021 پەیوەندی بە پاریسەوە کرد و ئەو کات گرێبەستێکی بۆ ماوەی دوو وەرز لەگەڵ یانەکە واژۆ کرد.

مێسی لەگەڵ پاریس نازناوی خولی فەرەنسی و جامی سوپەری فەرەنسای بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button