ئه‌وروپاگرنگترین

یانەی پاریس سانجێرمان سزای لیۆ مێسی دەدات

یاریگا-

کاردانەوەکانی دوای سەفەرەکەی لیۆ مێسی بۆ سعودیە بەردەوامی هەیە و ئەمجارەیان باس لە سزای یانە فەڕەنسیەکە دەکرێت بۆ ئەفسانە ئەرجەنتینیەکە.

کەمێک پێش ئێستا ڕادیۆی مۆنتی کارلۆ هەواڵێکی بڵاوکردەوە، تێیدا باس لەوە دەکات یانەی پاریس سانجیرمان بۆماوەی دوو هەفتە مێسی دووردەخاتەوە لە یاریکردن، ئەمەش وەکو سزایەک بۆ ئەو یاریزانە کە بە پێ ئاگاداری یانەکە سەفەری بۆ سعودیە کردووە.

هەروەها لیکیپ کە سەرچاوەیەکی دیکەی فەڕەنسیە هەواڵەکەی پشت ڕاست کردۆتەوە و ڕایگەیاند، سزاکەی مێسی سزای دارایش لەخۆ دەگرێت و ئەو یاریزانە دوو هەفتە ناتوانێت بەشداری ڕاهێنانەکانیش بکات.

بەیانی ڕۆژی دوو شەممە ، دوای چەند کاتژمێرێک لە شکستەکەی پاریس بەرامبەر لۆریان، لیۆ مێسی لەگەڵ خانەوادەکەی سەفەریان بۆ سعودیە کرد و ماوەی دوو ڕۆژە لەو وڵاتەدان.

لیۆنێل مێسی هەرای لە پاریس سانجێرمان ناوەتەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button