ئیسپانیا

بێنزێما ژمارەیەكی مارسێلۆی یەكسان كردەوە

یاریگا –

كەریم بێنزێما، ئەستێرەی فەڕەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ژمارەیەكی مارسێلۆی یەكسان كردەوە وەك تاكە یاریزانی مێژووی ریال مەدرید زۆرترین نازناو لەگەڵ ئەو یانەیە بەدەست بهێنن.

شەوی رابردوو ریال مەدرید رووبەڕووی ئۆساسۆنا بوویەوە لە یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا و یاریەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە.

هەردوو گۆڵەكەی مەدرید لەلایەن رۆدریگۆ لە خولەكەكانی 2,70 تۆمار كران و تاكە گۆڵەكەی ئۆساسۆناش لۆكاس تۆرۆ لە خولەكی 58 تۆماریكرد.

بەو بردنەوەیە یانە شاهانەكە توانی بۆ جاری بیستەم لە مێژوویدا ببێتە پاڵەوانی جامی شای ئیسپانیا.

بە بەدەستهێنانی ئەو نازناوە كەریم بێنزێما ژمارەی نازناوەكانی لەگەڵ ریال مەدرید گەیاندە 25 نازناو بەوەش ژمارە مێژوویەكەی مارسێلۆی یەكسان كردەوە.

هەروەها كەریم بوو بە یەكەم یاریزانی فەڕەنسی لە مێژوودا كە 33 نازناوی بەدەستهێنابێت.

یاریزانانی ریال مەدرید لەگەڵ نازناوی ژمارە 25ی بێنزێما

بابەتی زیاتر

Back to top button