ئه‌مریکاگرنگترین

سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی بەڕازیل: ئانچێلۆتی بژاردەی یەكەمی ئێمەیە

یاریگا –

ئێدناڵدۆ رۆدریگیز، سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی بەڕازیل چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانی ئەنجامدا و تێیدا باسی لە دواین پێشهاتەكانی دانوستانەكان لەگەڵ كارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی كرد.

هەڵبژاردەی بەڕازیل دەیەویت ئانچێلۆتی بكات بە راهێنەری هەڵبژاردەكەی، چاودێری رۆیشتنی لە ریال مەدرید دەكات تا گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بكەن.

لە چەند هەوالێكی رۆژنامەوانیدا باس لەوە كرا كە ئەم وەرزە كۆتا وەرزی كارلۆ دەبێت لەگەڵ ریال مەدرید.

رۆدریگیز لە لێدوانێكیدا بۆ بی ئێن سپۆرت ووتی: دوای بەدەستهێنانی هەموو دەستكەوتەكانی بیرمان لە كارلۆ كردەوە، ئەو ناوبانگێكی باشی هەیە وەك یاریزان و راهێنەر بۆ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا،  كەسێكی كراوە و تێگەیشتووە، یاریزانان و تۆپی پێی بەڕازیلی خۆش دەوێت و رێزی لێ دەگرێت.

بەردەوام بوو ووتی: ئەمە مانای ئەوە نیە كە ئۆفەرێك پێشكەشی ئانچێلۆتی كراوە، بەڵام ئێمە چاودێری بارودۆخی ئانچێلۆتی دەكەین لەگەڵ ریال مەدرید تا بزانین ئایا ئارەزووی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەی بەڕازیلی هەیە یان نا.

لە كۆتایشدا ووتی: ئانچێلۆتی بۆ ئێمە وەك بژاردەی یەكەم دەمێنێتەوە، ئەمەش مانای ئەوە نیە كە بە كەم سەیری راهێنەری بەڕازیلی دەكەین، بە پێچەوانەوە ئێمە راهێنەری زۆر باشمان هەیە.

هەڵبژاردەی سامبا بە راهێنەرایەتی تیتی لە قۆناخی چارەكی كۆتایی جامی جیهانی لەسەر دەستی هەڵبژاردەی كرواتیا ماڵئاواییان كرد دوای ئەوەی بە لێدانی یەكلاكەرەوە شكستیان هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button