ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

میسی: پێشبینیم نەدەكرد لە بارسێلۆنا بڕۆم

یاریگا-

لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی باس لە ڕۆشتنی دەكات لە یانەی بارسێلۆنا.

دوای ئەوەی لە هاوینی ڕابردوود بارسێلۆناسەركەوتوو نەبوو لە نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەفسانەی یانەكەیان ، میسی ڕیزەكانی بلاوگرانای بەرەو پاریس جێهێشت.

لە لێدوانیدا بۆ فرانس فوتبۆل میسی ووتی: هەرگیز پێشبینی ڕۆشتنم لە بارسێلۆنا نەكرد لە هاوینی ڕابردوودا ، ئەوە چاوەڕوان نەكراو بوو ،دوای كۆتایهاتنی پشووەكەم گەڕامەوە بارسێلۆنا بۆ ئامادەكاریەكانی وەرزی نوێ ، دەمویست گرێبەستەكەم نوێ بكەمەوە و پەیوەندی بە ڕاهێنانەكانەوە بكەم ، بەلام هاتن و پێیان ووتم لە تواناماندا نیە و ئەوە زۆر بێتاقەتی كردم.

سەبارەت بە هەڵبژاردنی پاریس ووتی: گرێبەستم لە زۆر یانەوە بۆ هات ، بەڵام دەبێت ئەوە ئاشكرا بكەم كە زۆر بە خێرایی لەگەل پاریس گەشتینە ڕێككەوتن ، ئەوەش ئاشكرا بوو كە من سەرسامی پڕۆژەكەیان بووم و هەروەها خواست و ئامانجی یانەكە و یاریزانەكان ، ئەوانە هەموو شتێكیان ئاسان كرد.

ئەفسانە ئەرجەنتینیەكە بەردەوام بوو ووتیشی: لە ڕووی جەستەییەوە خولی فەڕەنسی بەهێزترە لە لالیگا ، لێرە یانەی بەهێزتر هەیە و یاریزانەكان زۆر بەهێزن و هیچ بۆشاییەك ناهێڵنەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button