ئیسپانیا

سوارێز ئەمڕۆ لە شاری بارسێلۆنا تاقی کردنەوەیەک ئەنجام دەدات

یاریگا- وا بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە لویس سوارێز تاقی کردنەوەیەک لە شاری بارسێلۆنا ئەنجام بدات کە بە وێستگەی ماڵئاوایی لە یانەکەی و، ڕوو کردنە ئیتاڵیا دادەنرێت.

بە پێی نوێترین هەواڵ کە ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە، گۆڵکارە ئۆرۆگواییەکە ئەمڕۆ بە مەبەستی بەدەست هێنانی ڕەگەزنامەی ئیتاڵی، تاقی کردنەوەیەک ئەنجام دەدات وەک پێشمەرجێکی یانەی یوڤێتوس تا بتوانن بە پێی یاسا کارپێکراوەکانی ئیتاڵیا، لۆزیتۆ بگوازنەوە تۆرینۆ.

دوای هاتنی ڕۆناڵد کومان، سواێز بە یەکجارەکی لە پلانەکانی بلاوگرانادا نەما، هەر بۆیە چەند یانەیەک دەستوبرد هاتنە سەر هێڵ بۆ قۆستنەوەی هەلەکە. لە نێوان خوازیارانی هێرشبەرە 33 ساڵانەکەدا، یانەی پێشووتری ئایاکس بوو، بەڵام دواجار وا دیارە خانمە پیرەکە گواستنەوەکەی یەکلایی دەکاتەوە.

بە گوێرەی سەرچاوە جیاوازەکان، کڕینی گۆڵکارە بە ئەزموونەکە لەلایەن یوڤی، بۆ ماوەی دوو وەرز و بە مووچەی ساڵانەی 10ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button