ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

یەکەم یاریی بە ئامادەبوونی هاندەران دەکرێت

یاریگا
دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دواخرانی خوڵ و پاڵەوانتیەکان و دەست پێکردنەوەی بەبێ ئامادەبوونی هاندەران، یوێفا بریاریداوە یاریی سوپەری ئەوروپا رێگە بە هاندەران بدەن لە یاریگا ئامادەبن.

تۆری هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردووە یوێفا بریاریداوە بۆ یاریی سوپەری ئەوروپا کە بریارە لە نێوان پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپالیگ بکرێت، رێگە بە هاندەران بدەن لە یاریگا ئامادەبن، بەڵام بەو مەرجەی سەرجەم پرۆتۆکۆلە وەرزشیەکان بەرچاو بگیرێن و خۆیان لە هەموو بەر یەککەوتنێک بپارێزن، چونکە تاوەکو ئێستا مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تەواوی جیهان ماوە.

سکای سپۆرت بڵاویشی کردووە ئەگەر ئەم بریارە بدرێت، ئەو کاتیش یوێفا رێگە نادات یاریگاکان پڕ بن لە هاندەران و تەنها رێگە بە ٪٣٠ هاندەران دەدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button