ئه‌وروپاگرنگترین

تیروپشكی قۆناخی چارەكی كۆتایی یۆرۆپالیگ

یاریگا –

تیروپشكی یارییەكانی قۆناخی چارەكی كۆتایی یۆرۆپالیگ راكێشرا.

كەمێك پێش ئێستا لە نیۆنی سویسرا، تیروپشكی یارییەكانی قۆناخی چارەكی كۆتایی یۆرۆپا لیگ بە بەشداری هەشت یانە راكێشرا.

هەریەك لە یانەكانی لیڤەرپوول ، ئەیسی میلان، بایەر لیڤەركوزن، رۆما، وێستهام، بێنفیكا، مارسیلیا و ئاتڵانتا توانیویانە خۆیان بگەیەننە ئەو قۆناخە.

لە تیروپشكەكەدا، جگە لە چارەکی کۆتایی تیروپشکی قۆناخی پێش کۆتایی و یاریی کۆتاییش راكێشرا، بەگوێرەی یاسای پاڵەوانێتییەکە یانەکان دەتوانن بەر یەکتری بکەون، هەر یانەیەک سەرەتا ناوی رابکێشرێت ئەوا لە قۆناخی چارەکی کۆتایی یاریی گەڕانەوە لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێت و یاریی چوون لە یاریگای ئەو دەبێت.

ئەنجامی تیروپشكی قۆناخی 8ـی یۆرۆپالیگ:

  • ئەیسی میلان vs رۆما
  • لیڤەرپوول vs ئاتڵانتا
  • بایەر لیڤەركوزن vs وێستهام
  • بێنفیكا vs مارسێلیا

قۆناخی پێش كۆتایی یۆرۆپا لیگ:

 

براوەی یاری نێوان بێنفیكا و مارسێلیا بەرامبەر براوەی نێوان لیڤەرپوول و ئاتڵانتا یاری دەكات.

براوەی یاری نێوان بایەر لیڤەركوزن و وێستهام بەرامبەر براوەی نێوان رۆما و میلان یاری دەكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button