چامپیۆنزلیگ

ڤاران: ئەزموونمان گەلێک زۆرە لەو جۆرە یاریانەدا و بردنەوە لە DNAماندایە

یاریگا- ڕفایل ڤارانییاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بە گەشبینیەوە دەڕوانێتە یاریە چارەننووسسازەکەیان بەرامبەر مان سیتی و پشت بە ئەزموونە زۆرەکەیان دەبەستن لەو جۆرە یاریانەدا هەیانە.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ سایتی فەرمی یوفا، بەرگریکارەکەی مێرەنگی گوتی: “ئەموونمان زۆرە لەم جۆرە یارییە گەورانەدا، بۆیە دەتوانین بە هێمنی پشوو بدەین. هەروەک پێشووتر یەکلایکەرین، بردنەوە هەیشە ئامانجمان بووە و ئەوە لە DNAماندایە. هەمیشەش بە برسی و سووربوون بۆ بردنەوە دێینە ئەم یارییە گەورانەوە.”

هەفتەی داهاتوو ڕیاڵ دەبێته میوانی سیتیزنس لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16چامپیۆنزلیگ. یاریی پێشووی نێوان ئەو دوو یانەیە 1-2 لە بەرژەوەندی کوڕانی گواردیۆلا کۆتایی هات.

بابەتی زیاتر

Back to top button