چامپیۆنزلیگ

گواردیۆلا: دەبێت چامپیۆنزلیگ ببەینەوە

یاریگا –

پیپ گواردیۆلا، راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی پێی وایە، شکستی ئەم تیپە لە بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ، رەخنەی زۆری بەدوای خۆیدا دەهێنێت بۆیە دەبێت جامەکە بەرز بکەنەوە.

مان سیتی شەوی شەممە لە ئەستەنبوڵ لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی ئینتەرمیلان دەبێتەوە.

پێشتر جارێک توانیبووی بگاتە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ، بەڵام چێڵسی رێگەی نەدا جامەکە لەگەڵ خۆیان ببەنەوە ماڵەوە، ئێستاش هیوادارن ئەمجارە بتوانن بە خەونە لەمێژینەکەی خۆیان بگەن و نازناوی چامپیۆنزلیگ بۆ یەکەم جار بەدەست بێنن.

لەم چەند ساڵەی دواییدا رەخنەی زۆر ئاراستەی مانچێستەرسیتی و شێوازی کڕین و خەرجییەکانی ئەم یانەیە دەکرێت و گواردیۆلا پێی وایە شکستی ئەم تیپە لە بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ ئەم دۆخە نالەبارتر دەکات.

راهێنەری مان سیتی لەمبارەیەوە گوتی:

زۆرێک لە یانەکان ناچاربوون پرۆژە و بیرۆکەکانیان لەناوببەن، چونکە نەیانتوانی جامی چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنن. زۆرێک لە یانەکانیش بوونەتە یەکێک لە یانە گەورەکان چونکە توانیویانە ئەم پاڵەوانێتیانە ببەنەوە. بۆیە گەر ئێمە نەتوانین ناسناوەکە بەدەست بێنین دۆخەکە زۆر ئالۆز دەبێت بۆمان.

بابەتی زیاتر

Back to top button