ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ریال مەدرید دەیەوێت یاریزانێکی ئارجێنتینی 16 ساڵان بگوازێتەوە ریزەکانی

یاریگا –

ریال مەدرید دەیەوێت دوای ئێندریک یاریزانێکی ئارجێنتینی 16 ساڵان بگوازێتەوە ریزەکانی، کە هاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە بەڕازیلییە دەچێتە ریزەکانی یانە مەدریدییەکە.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ریال مەدرید دەیەوێت دوای ئەوەی دوو ساڵ لەمەوبەر ئێندریک یاریزانی بەڕازیلی 16 ساڵانی بردە ریزەکانی، ئەمجارە یاریزانێکی ئارجێنتینی بگوازێتەوە کە لە ریڤەرپلەریتی ئارجێنتینی یاریی دەکات و تەمەنی تەنیا 16 ساڵانە.

رۆژنامە مەدریدییەکە ئاشکرایکردووە، ریال مەدرید چەند کەسێکی ناردووە بۆ ئەوەی لە نزیکەوە چاودێری فرانکۆ ماستانتۆنۆ یاریزانی ئارجێنتینی یانەی ریڤەرپلەیت بکەن، کە ئەو یاریزانە لاوە مانگی فێبرایەری رابردوو یەکەم یاریی بە درێسی یانەکەی ئەنجام دا و دوای ئەنجامدانی 10 یاری یەکەم گۆڵی بە درێسی یانەکەی کرد.

ماستانتۆنۆ تاوەکو هاوینی 2026 گرێبەستی لەگەڵ ریڤەرپلەیت هەیە و نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی 45 ملیۆن یۆرۆیە، کە جگە لە ریال مەدرید یانەکانی پاریس سانجێرمان و مانچێستەر سیتیش چاودێری ئەو یاریزانە دەکەن و دەیانەوێت بیگوازنەوە ریزەکانیان.

ریال مەدرید یەکەمجار نییە هەوڵی گواستنەوەی یاریزانانی ریڤەرپلەیت بدات، پێشتر یانە مەدریدییەکە هەوڵی گواستنەوەی خولیان ئالڤارێزیشی دا کە دواتر مانچێستەر سیتی ئەو یاریزانەی لە چنگی مەدریدییەکان رفاند.

بابەتی زیاتر

Back to top button